بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی تاران تایمز لە راپۆرتێکدا چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراقی لێک داوەتەوە. ئەم ڕۆژنامە نووسیویە چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە عێراق بۆ ٣١ی دیسەمبەر بەرنامەی بۆ داڕێژرا بوو کە سەرەڕای ئەمە، هیچ سەربازێک لەم وڵاتە نەچۆتە دەرەوە.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز رایگەیاند: بە بێ ئەوەی کە هێزێک لەم وڵاتە بچێتە دەرەوە، رۆڵی راویژکاریان پێ دەبەخشرێت و ئەمەش بە واتای ئەوەیە باسی چوونە دەرەوە لە عێراق فۆرماڵیتەیە.
پی بی ئێس نیوز نووسیویە: حەسەن عەلی یەکێک لە هێزەکانی کەتایبی حیزبوڵا وێڕای ئاماژە بە ٣١ی دیسامبەر وەکوو کاتی چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان، داکۆکی کرد: گەر ئەوان خۆیان ئەم وڵاتە بە جێ نەهێڵن، لە گەڵ گرووپەکانی بەرخۆدان ڕووبەڕوو دەبنەوە. ئەمریکا داگیرکەرە و ئێمە نامانەوێ وڵاتمان داگیر بکرێت.
بڕیارە ٢٥ هەزار هێزی سەربازی بە مەبەستی بەرپرسیاریەتی راوێژکارانە لە عێراقدا بمێننەوە بەڵام مانەوەیان تا ئێستاش بابەتی وتووێژی گرووپەکانی حیزبوڵا، حەشدی شەعبی و دیکەی گرووپەکانی بەرخۆدانە.
کۆمیتەی هاوئاهەنگی بەرخۆدانی عێراق لە بڵاوکراوەی ٣٠ی دیسەمبەردا وتی: بڕوامان بە چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان پێش ٣١ی دیسەمبەر نییە.
لەم بڵاوکراوە هەروەها داکۆکی کراوە: هێزە ئەمریکییەکان داخوازی خەڵک سەبارەت بە چٶڵ کردنی عێراق جیدی ناگرن. بەرخۆدان بە هەر شێوەیەک بێت، ئەو هێزانە ناچار دەکات بڕۆنە دەرەوە.
هادی عامری ڕێبەری هاوپەیمانی فەتحی عێراقیش داکۆکی کرد: گەر هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق بمێننەوە، دەبێ ئاکامی بڕیاری خۆیان قبووڵ بکەن. ئێمە تەنانەت یەک هێزی بیانی لە بنکەی عەین ئەسەد و ئەلحەریر نە بۆ فێرکاری و نەک بۆ ڕاوێژکاری وەرناگرین.
بە گشتی خەڵکی عێراق نایانەوێ ئەم هێزانە نەک وەکوو ڕاوێژکار و نەک بە هیچ شێوەیەکی دیکە لە وڵاتەکەیاندا بمێننەوە.
Your Comment